نرخی نه‌وت ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆماركرد و به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 11ی5ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 71 دۆلار و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 77 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كشانەوە لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا كە لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا ئەنجامدرابوو، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەوەش بووە بەهۆی زیاكردنی ترسی دروستبوونی ململانێی زیاتر لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستبوونی نادڵنیایی زیاتر لەبازاڕی جیهانی نەوتدا.

Back to top button