چه‌وه‌نده‌ر بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی زراو و جگه‌ر و گورچیله‌تان پاكببێته‌وه.
رۆژانه خواردنه‌وه‌ی نیو لیتر له گوشراوی چه‌وه‌نده‌ر ده‌بێته هۆکاری نزمکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی مرۆڤ، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا. هۆکاری ئه‌و سوودمهندییهش بۆ ڤیتامینه‌کانی ناو چه‌وه‌نده‌ر ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵکو بۆ توخمی نیتراتی ناو ئه‌و خۆراکه به‌سووده ده‌گه‌ڕێته‌وه.”
له‌سه‌ر داوای تیمێکی پزشکی، چه‌ند خۆبهختکهرێکی ته‌ندروست هه‌ڵسان به خواردنه‌وه‌ی نیو لیتر له گوشراوی چه‌وه‌نده‌ر، پاش چه‌ند کاژمێرێك پزیشکان بۆیان ده‌رکه‌وت، که په‌ستانی خوێنی خۆبه‌ختکه‌ران ڕووی له نزمبوونه‌وه کردووه و ئه‌و کاریگه‌رییه‌ش بۆ ماوه‌ی 23 کاژمێر به‌رده‌وام بووه.”
پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن.” که خواردنه‌وه‌ی گوشراوی چه‌وه‌نده‌ر بۆته هۆکاری دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی به‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان، به‌شێوه‌یه‌ك په‌ستانێکی ته‌ندروستی به به‌شداربووان به‌خشیوه.”
پزیشكان هەروەها ئاماژە به‌وه ده‌كه‌ن.” که نیتراتی ناو چه‌وه‌نده‌ر به‌رامبه‌ر نزمکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن لێپرسراوه و ئه‌وه‌ش له‌ناو ده‌مدا له‌لایه‌ن بهکتیریاکانی ناو ده‌مه‌وه بۆ نیتریت ده‌گۆڕدرێت و له‌پاش تێکه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ لیك بۆ هه‌رسکردن ڕه‌وانه ده‌کرێن، له‌وێش به‌شێکی تێکه‌ڵی سووڕی خوێن ده‌بێت. پاش ئه‌و تێکه‌ڵبوونه‌ش کاریگه‌ری سوودمه‌ندی له‌سه‌ر له‌ش ده‌رده‌که‌وێت.”
چه‌ند سودێكی چه‌وه‌نده‌ر بریتین له:-
1-بهســوده بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی که‌م خوێنی بوون ڕێژه‌ی هیمۆگلۆبین زیاد ده‌کات له خوێندا به شێوه‌یه‌کی خێرا.
2- ڕێژه‌یه‌کی گونجاوی له ئاسن تێدایه بۆ زیادکردنی خرۆکه سوره‌کانی خوێن
3-خاوێن کردنه‌وه و پاراستنی زراو و جگه‌ر و گورچیله‌و له‌ناوبردنی به‌رد و ڕملی ناویان(له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵه‌یه‌ک له شه‌ربه‌تی گێزه‌ر و مهعدهنوسدا)