گۆرانیبێژێكی لاوی كورد ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا.

گۆرانیبێژێکی لاوی کورد، چووه‌ نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و له‌گه‌ڵ خانمێك ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.”

له‌و باره‌وه‌، گۆرانیبێژی لاو، (تەمەن سەید ئەحمەد) لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، دوو وێنەیەکی خۆی و ھاوسەرەکەی لە ڕۆژی ئاھەنگەکەی بڵاو کردووەتەوە و نووسیەتی: “لە ڕۆژی 2018/5/5، ھاوسەرگیریم کرد و چووینه‌ نێو ژیانێكی نوێ وه‌.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” گۆرانیبێژه‌ لاوه‌كه‌ كوڕی میوزیك ژه‌نی كوردستان (سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزیه‌) و  چەند ساڵێکە لە کەنەدا دەژی، لەوێش بەشداری لە چەندین کۆنسێرت و ئاھەنگی جەماوەریدا کردووە و چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه‌.”

Back to top button