به‌ڵگه…سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له دهۆك به درۆخرایه‌وه و دكتۆر نیه.
سەرۆكی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری له شاری دهۆك،به ساخته‌كار ده‌رچوو و درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و لیسته‌كه‌ی و ده‌نگده‌رانی شاره‌كه كردووه، به‌وه‌ی كه لە بانگەشەی هه‌ڵبژاردن وا خۆی ناسدووە كە بڕوانامەی دكتۆرای ھەیە، بەڵام زانکۆی دهۆك ئاشكرای دەكات، بروانامەی دکتۆرای نییە.”
بەپێی نوسراوێکی کۆلیژی یاسا و زانستە رامیارییەکانی زانکۆی دهۆك کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیداھاتووە: “كاندیدی لیستی هاپوه‌یمانی به‌رهه‌م ساڵح (زێرەڤان سلێمان بەرواری) کە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەرییە لە پارێزگای دھۆك، بڕوانامەی دکتۆرای نییە و راست ناكات.”
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە هەموو بانگەشە و ریکلامەکانی دا ووشەی ( دکتۆر)ی لە پێش ناوی خوی بەکارهێناوە، هەر بەپێی نووسراوەكەی زانکۆی دهۆك: “ئەو کاندیدەی لیستی ھاوپەیمانی خوێندکاری زانکۆی ) Surrey ) وڵاتی بریتانیایە و هێشتا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست نەهێناوە، لە سەر پرۆگرامی تواناسازی هێشتا خوێندکارە”.