مه‌رجه‌كانی قاسم سولێمانی بۆ گۆڕان به‌به‌ڵگه‌وه‌ ئاشكرا بوو

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كه‌ لێژنه‌ی باڵایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان ئاراسته‌ی( خانه‌ی راپه‌راندن و جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) كراوه‌، داوا ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر داوایی دۆستانمان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و كاندیدانه‌ ده‌ربچێت كه‌ باوه‌ریان به‌ یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق هه‌یه‌ و جێگای متمانه‌ و ره‌زامه‌ندین”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی لێژنه‌ی باڵایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان، ده‌لێـ” ئاگادار گشت لایانێك ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر داوایی دۆستانمان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌نگ بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ كۆبكرێته‌وه‌ و یان ئه‌و كاندیدانه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، كه‌ جێگای ره‌زامه‌ندین و زامنی یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقن”.

شایانی باسه‌ پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ لاهور جه‌نگی، ئاشكرای كردبوو، كه‌ له‌سه‌ر داوایی قاسم سولێمانی به‌غدا 25 ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان بدرێت به‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان، ئه‌وانیش له‌رێگای ( وشیار عه‌بدولڵا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید) وه‌ریان گرتووه‌، له‌ 3ی 4ی 2018 وه‌رگیراوه‌”.

Back to top button