رۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وسه‌ت نه‌خشه‌ی نوێی كوردستانی راگه‌یاند
خواكوڕك
سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی زۆری به‌دوای خۆی هێنا، و میدیای عه‌ره‌بیش باس له په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ له نێوان عێراق و كوردستان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكی شیكاریدا، كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له داهاتوودا ده‌خاتوڕوو ده‌نوسێت، بارزانی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه به پرسێكی چاره‌نووسساز بۆ كورد ده‌زانێت، له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی عێراق و به ره‌زامه‌ندیی به‌غدا، ئاماژه‌یه‌كی نوێیه بۆ گۆڕانككاریه‌كی گه‌وره له‌و وڵاته.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به لێدوانی به‌رپرسێكی نزیك له ره‌وتی سه‌در ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و ده‌ڵێت، پلانی عه‌مار حه‌كیم بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی تایفی، پرۆژه‌یه‌كی فراوانی نێوان سه‌ركرده راسڕه‌وه‌كانی شیعه له عێراق و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ژێر هه‌ژموونی ئێران نین و پێشتریش داوای هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیان ده‌كرد بۆ شیعه له عێراق.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌نووسێت، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و عه‌مار حه‌كیم كه چوار كاتژمێری خایاندووه ه ئامادبوونی به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كه درێژترین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌رێم بووه، و به گرنگ ده‌نرخێنێت به‌تایبه‌تی كه هاوپه‌یمانییه‌كی مێژوویی نێوان كورد و شیعه هه‌یه و به ده‌یان ساڵ سته‌مێكی هاوبه‌شیان لێكراوه.
رۆژنامه‌كه له كۆتایی راپۆرته‌كه ئاماژه به‌شه‌ڕی موسڵ و داهاتووی ئه‌و شاره و ناوچه‌كه ده‌كات و پێیوایه تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه ئازادكراوه‌كان به به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق كارێكی ئه‌سته‌مه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ناوچه‌كه به‌ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت.