کادرانی یەکێتی هێرش دەکەنە سەر ئاڵا ئەسەدی و شوان داودی

 
دوای بڵاوکردنەوەی وتارێکی شوان داودی لە پەڕەی تایبەتی خۆی،کە تێیدا شوان و ئاڵا داوا دەکەن کە یەکێتیەکانی هەولێر دەنگ بە ئارێز عەبدوڵڵا نەدەن و بە گەندەڵ و نەزان ناوی دەبەن،کادرانی یەکێتی بە توندی هێرش دەکەنە سەر ئاڵا ئەسەدی و شوان داودی و بە خۆفرۆش و سوک و ڕسوا ناویان دەبەن.
 
زۆربەی کادرانی یەکێتی بە کۆمێنتەکانیان بەرگریی لە ئارێز عەبدوڵڵا دەکەن و ئاڵا و شوان بە جاش پەرلەمانتار و دژە نەتەوەو ڕیسوا ناو دەبەن.
 
لایەنگرێکی یەکێتی بە ناوی سەفین جەمیل نوسیویەتی هەرکەس تۆو شوان دژی بن بێ شک کەسێکی باشە.هەوکات بڵێسە نوسیویەتی تۆ ئەسەدیت و عەرەبی حەقت چیە بەسەر کوردو یەکێتیەوە…
Back to top button