خائین و هه‌ڵاتووه‌كانی كه‌ركووكی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی
دوێنێ 11ی 5ی 2018 له‌كاتی رووماڵكردنی بنه‌كه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌كانی، تیمێكی كوردستان تیڤی له‌لایان دژه تیرۆری سه‌ر به خائین لاهور جه‌نگی هێرشی ده‌كرێته سه‌ری و په‌لاماری كچه په‌یامنێرێكی ئه‌م كه‌ناڵه و كامیره‌مانه‌كه‌ی ده‌درێت”.
سه‌نته‌ری میترۆ، له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه” لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لە بنكەی روناكی، گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی هێرشكرایە سەر تیمێكی كەناڵی كوردستان تیڤی و شیلان فەرەج پەیامنێری كەناڵەكه لەلایەن پاسەوانانی بنكەكە هێرشكرایە سەر و پەلاماریان دا تووندوو تیژیان به‌رامبه‌ر كردووه، ده‌شلێـ” داوامان وایە كە رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی ئەم پرۆسەیە و هێزە ئەمنییەكان رێز لە یاسا و پیشەی كاری رۆژنامەنوسی بگرن، جەختیكردەوە ئەمانە پێشێلكاریی زەقی ئازادی رۆژنامەنوسین و ئێمە ئیدانەی دەكەین .
هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و تووندووتیژیه و تێپه‌راندنی ئه‌خڵاقی، كه هه‌ڵاتووه‌كانی كه‌ركووك له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ئه‌نجامیان داوه، ده‌زگایی سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان، رایگه‌یاند”بەمەستی ڕوماڵ کردنی پیشه‌یی ده‌نگدانی تایبه‌ت لە بنکەی روناکی لە گەرەکی بەکرەجۆ لە سلێمانی تیمێکی کوردستان تیڤی کە پێک هاتبون لە هەریەکە لە شیلان فەرەج پەیامنێری دەزگای سەتەلایتی کوردستان و توانا حەمە قادر وێنەگری دەزگامان چونە بنکەی ناوبراو ، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هێزێکی ئەمنی كه به‌شێكیان دەمامکداربوون، بێ هیچ پاساوێکی یاسایی و ئەمنی پەلامار دران و ڕووبەڕووی لێدان و ئازاردان و سوکایەتی و جنێودان و تەشهیری زۆر بوونەوە و کامێرای کوردستان تیڤی و مۆبایلی پەیامنێرەکەشمان شکێنرا ، ئێمە لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان ئەم جۆرە رێگریکردن و پەلاماردان و لێدان و ئازاردانانە ئیدانە دەکەین .
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌شدا هاتووه” ئەمە یەکەمجار نیە ڕێگری لە تیمەکانمان دەکرێت و سوکایەتی و تەشهیریان پێ دەکرێت و پەلامار دەدرێن و لێیان دەدرێت ، له‌وانه‌یه دواجاریش نابێت ، بەڵام ئەم جۆرە رەفتارە ناشارستانی و نایاساییانە ساردمان ناکاتەوە لە کاری میدیایی پرۆفیشنا‌ڵانەی خۆمان و لەو نەهجەی هەر لەسەرەتاوە پەیرەویمان کردوەو بەردەوامیش دەبین لەسەری کە نەهج و بەرنامەی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان و ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتیە ، هەر لەو پێناوەشدا قوربانیمان بە زۆر مافی خۆمان داوە لە پێناوی دروست نەبوونی نائارامی وئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه دا ده‌زگایی سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان راشی گه‌یاند”ئەم جۆرە رەفتارو پەلاماردانانە، ناشارستانیه و دووره لە ئازادی کاری میدیایی و دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت تا کەشێکی ئارام بۆ میدیاکاران و دەزگا میدیاییەکان برەخسێت بۆئەنجامدانی رۆماڵ و کاری رۆژنامەوانی .
له كۆتای راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌زگایی سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان دا هاتووه” ئێمە لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان وێرای ئیدانە کردنی پەلاماردان و لێدان و ئازاردانی تیمی دەزگاکەمان هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ پەیامنێر و وێنەگرەکەمان دەخوازین و هەمو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان تیڤی بەردەوام دەبێت لە پیشەیی بون و راستگۆیی و گواستنەوەی دەنگ و رەنگی ئەوانەی کە پێویستە دەنگ و رەنگیان بگواسترێتەوە”.