پارتی وەڵامی تووندی سەعدی ئەحمەد پیرە دەداتەوە
خواكوڕك
لە گۆنگرەیەكی پەكەكە دا لەژێر ناوی كەنەكە، سەعدی ئەحمەد پیرەی سەر بە باڵی قورغكاری یەكێتی دەلێت لەژێر فشاری یەكێتی پێشمەرگە نێردرا بۆ كۆبانێ هەروەها دەلێت ئێمە چەك و هاوكاریمان ناردووە بۆ كۆبانێ.
لەبەرامبەر دا ئامینە زكری ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی،دەلێت هەموو دەزانن کێ پێشمەرگەی ناردە کۆبانێ، جەنابی سەرۆک بارزانی ئەمری کرد پێشمەرگە بچێتە رۆژئاوای کوردستان، جەنابیان لەسەر ڕێچکەی باب و باپیرییان بەم ئەرکە مێژووییە هەستان کە باوانی ئەو زۆر پێش ئەوەی ئێوەو یەکێتی سیاسەت بکەن پێشمەرگەیان بۆ هاوکاری پارچەکانی دیکە ناردووە، هەورەها ئامینە زكری دەلێت ئێستاش كوری بارزانی دێت بەبەهێزی خۆیی و توانای کەم وێنەی لە دیبلۆماسیەتدا باوەڕ بەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەهێنێت پێشمەرگە بەشێوەیەکی فەرمی بەنێو خاکی عێراق و تورکیا و سوریادا بۆهاوکاری ڕٶژئاوا بچێت. من و خەڵك دەزانین ئێوە فشارتان نەکردووە تا پێشمەرگە بچێتە رۆژئاوا، ئەوە ئیرادەو ویستی جەنابی سەرۆک بوو سنوورەکانی لەنێوان رۆژئاوا و باکوور و باشوور نەهێشت.
هەروەها زكری دەشلێت ،بەڵآم با کارێک ببینمەوە بۆتان تا شانازی پێوە بکەن، گەر ئەوەندە نەتەوەیین گەر هێندە کورد دۆست و کورد پەروەرن فەرموون بەکردەوە دەستێکی هاوکاری بۆ ڕۆژهەڵآتی کوردستانیش درێژ بکەن، چەک و هێز مەنێرن کە بەقسەی خۆتان بۆ ڕۆژئاواتان ناردووە، ئەزانم ئەوەتان پێناکرێت هیچ نەبێت چەند کوردێک لەزیندانەکان دەربهێنن، یان با داواکارییەکەم سووکتربکەم وابکەن گەنج و لاوی کورد هیچ نەبێت کە لەسێدارەدران بە لەبارچاو دایک و باوکیان لەسێدارە نەدرێن گەر بۆ رۆژهەڵات قورسەو ئەوەش ناتوانن ئەوا فەرموون شاندەک بنێرنە قەندیل و هێزوو چەک بدەنێ و پێیان بلێن کوردایەتی بکەن و گوندێکی باکوور ڕزگار بکەن، ئەو هێزە گەورە ئەو فشارەی کەهەتانە زۆر پێویستە بۆ گەلەکەمان کەمێکیشی بخەنە گەڕ تا فشار بخەنە سەر ئێران و عێراق و نەیارانی دەوڵەتی کوردی دروست بکەن تا باوەڕبهێنن بەوەی ئەوە مافی ئێمەیە ئەگەر فشارەکەتان ئەوەندە بەهێز بێت کە تورکیا و هاوپەیمانانی مەجبور بکەن پێشمەرگە بنێرنە کۆبانێ و چەک بدەنە رۆژئاوا حەتمەن وەک ئاوخواردنە بۆتان گەر بەقسەی خۆش ئەو بابەتی ریفراندۆمە یەکلا بکەنەوە.