پارتی زۆر لە پێش یەکێتی و گۆڕانە

‌ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید-ی قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی نافه‌رمیی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له شارەکانی ‌به‌سره‌، به‌غدا، موسڵ، زیقار، سه‌ڵاحه‌دین، قادسییه‌، بابل‌و هه‌ولێر، لیستی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی له‌پێشه‌وه‌یه‌، پاش ئه‌و لیسته‌ش، هه‌ریه‌كه‌ له‌سائیرون‌و لیستی پارتی ده‌نگه‌كانیان به‌راورد به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ له‌پێشه‌وه‌یه‌.

بەرپرسێکی كۆمسیۆن کە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەکە داوە وتویەتی، پارتەکەی بارزانی له‌هه‌رێم به‌جیاوازیەکی زۆر پێش هەریەک لە‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتی کەوتوە‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، له‌نێو سوپای عێراق لیستی نه‌سری عەبادی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، هاوكات له‌نێو هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ‌و زیندانیاندا لیستی سائیرون زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌نێو پێشمه‌رگه‌‌و ئاسایش‌و پۆلیسدا ده‌نگی زۆرینه‌یانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە

Back to top button