پارتی چواره‌م لیستی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت

وا بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق به‌ ڕێوه‌ بچێت, تا ئێستا ده‌یان راپرسی و پێشبینی له‌ باره‌ی هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو, به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كی سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی عێراقی، پارتی چواره‌م هێزی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌ك، كه‌ سه‌نته‌ری عێراقی، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌نجامی داوه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌ سبه‌ی 12ی ئایار ئه‌نجام ده‌درێت، پێشبینی ده‌كرێت لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان 22-27 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ چوار لیسته‌ گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق.

به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌، ئه‌م چوار لیسته‌ی ده‌بنه‌ هێزی گه‌وره‌ی عێراق، بریتین له‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر، به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، پێشبینی ده‌كرێت 55 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، هاوپه‌یمانی سائیرون، به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و شیوعییه‌كان، پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی 30 كورسی ده‌كرێت، هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی، به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجێفی، پێشبینی ده‌كرێت 30 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.

دواتریش هه‌ردوو لیستی پارتی و ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ چواره‌م لیست دێن، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت، 22 تا 27 كورسی ده‌كرێت.

حزب و لیسته‌ مامناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێتی 8 كورسی، هاوپه‌یمانی 8 كورسی و گۆڕانیش 7 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.

به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌، هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، 1-3 كورسی به‌ده‌ست بهێنن، نه‌وه‌ی نوێش 1-2 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.

Back to top button