خه‌لیل سه‌ركانی : به‌رهه‌م ساڵح زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له یه‌كێتی داوه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به تهزویركردن و چاوسوركردنه‌وه‌و پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی ده‌كات،هه‌ربۆیه هه‌موو رێوشوێنێكی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی تهزویركردن و مانه‌وه‌ی سه‌نگی خۆی وه‌كو ئێستا ،به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی مایه‌پوچ ده‌بێت و ناتوانێت ده‌ستكاری سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارتی هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدان بكات، چگه له‌وه‌ی ههلیكوتاوهته سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی سلێمانی و پێی گوتوون” ده‌نگه‌كانتان بۆ یه‌كێتی نه‌بێت فه‌سڵ ده‌كرێن” .
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،ڕایگه‌یاند: ”یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا ته‌زویرێكی زۆری كردووه و به‌هۆی ته‌زویره‌وه هاوسه‌نگی بۆ یه‌كێتی ڕاست كراوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، نزیكه‌ی 250 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام كاندیدی یه‌كێتی ده‌نگێكی زۆر كه‌می هێناوه و ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانمان بوایه پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد ئێمه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بكه‌ین”.
ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران راشیگه‌یاند: “به‌پێی یاسا پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، به‌ڵام ئێمه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان ڕازی بووین به‌وه‌ی كه دوو ساڵی یه‌كه‌می پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ یه‌كێتی بێت،هه‌روه‌ها ئێمه پێشتر پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووین، به‌ڵام ئێستا پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نابین، چونكه هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، چه‌ند مانگێكه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه و پێویسته هاوشێوه‌ی پارێزگاره‌كه‌ی یه‌كێتی دوو ساڵی دووه‌می خۆی ته‌واو بكات”.
خه‌لیل سه‌ركانی گوتی: “با هه‌ر بۆ خۆیان داوای بكه‌ن، خۆ به كهڵهگایی ناكرێت! دواجار ئێمه ناچینه ژێر ڕكێفی بڕیارێكی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ناچارمان بكات ئه‌و پۆسته‌یان بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی چه‌كی هه‌یه خۆ ئێمه به هێز و فشاری ئه‌وان ناچینه ژێر باریان،هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نین ئه‌و پۆسته ڕاده‌ستی یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه”.
گوتیشی:”ئاینده بۆ ئێمه‌یه نه‌وه‌ك بۆ یه‌كێتی، چونكه به‌رهه‌م ساڵح، زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له یه‌كێتی داوه، بێ گومان یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان 7 كورسی ناهێنێت، ئیتر چۆن داوای پۆستی پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه”.