كادرێكی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح بۆ یه‌كێتی: ئێمه له ناو یه‌كێتی ژه‌هر خوارد كراین ئه‌وه پاداشتمان بوو
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس، به‌رپرسی میدیایی خه‌ندانی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، پاداشتی یه‌كێتی بوونی ئه‌وان “لەدوای مام جەلال، ژەهر خوار کردنمان بوو”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی، له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كێتی “هێزی چه‌كداری ناردووه‌ته سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی ره‌شه‌كوژی” لێكردوون.
له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: “پاداشتی ئێمە لەدوای مام جەلال، ژەهر خوار کردنمان بوو، دەپەڕاند و سوکایەتی پێکردنمان بوو، ناردەنە سەری هێزی چەکدار و هەڕەشەی ڕەشەکوژکردنمان بوو وەک ئەوەی لەبازگەی گڵەزەردەی ڕانیە هەفتەیە لەمەبەر کردیان”.
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس، كه نووسینه‌كه‌ی له ژێر ناوونیشانی “یەک وەڵام بۆ هەموو عزەت سابیرەکان” بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، “له پێناو تێكۆشه‌ره راسته‌قینه‌كانی یه‌كێتی و ناشیرینترنهبوونی یه‌كێتی” بێده‌نگییه‌كی “شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان” هه‌ڵبژارد.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ئەوەی ئێمە داومانە بەیەکێتی سەدان بارتەقای ئەوەیە، یەکێتی داویەتی بەئێمە”.
ده‌شڵێت: “ئەوەی خۆشم کردومە لە ۳٥ ساڵی ڕابردودا زۆر لەهی قوباد تاڵەبانی کە ئێستا جێگری سەرۆک وەزیرانی یەکێتیە زۆرترە”.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه:
“یەک وەڵام بۆ هەموو عزەت سابیرەکان
۳٥ ساڵی بێ دابڕان یەکێتی بووم ، یەکێتیەکی پاک و بێگەرد،دەم و دەست و داوێن پاک، نادەر و خوێن بەخش بەیەکێتی،ئەوەی ئێمە داومانە بەیەکێتی سەدان بارتەقای ئەوەیە، یەکێتی داویەتی بەئێمە بەڵام مادام مامی بەقەدرمان پێی دەزانی ئەوە هەتا قیامەت بەسە بۆ ئێمە.
پاداشتی ئێمە لەدوای مام جەلال، ژەهر خوار کردنمان بوو، دەپەڕاند و سوکایەتی پێکردنمان بوو، ناردەنە سەری هێزی چەکدار و هەڕەشەی ڕەشەکوژکردنمان بوو وەک ئەوەی لەبازگەی گڵەزەردەی ڕانیە هەفتەیە لەمەبەر کردیان، لەکاتێکدا ئێمە بەرێزی زۆرەوە بۆ مامی گەورەمان و شەهیدەکانمان تێکۆشەرە ڕاستەقینەکانی یەکێتی لەپێناو ناشیرینتر نەبوونی یەکێتی بێدەنگی شەرافەتمەدانەمان هەڵبژارد.
چاوەڕێبن بەنامەکانی مامی سەروەرمان بۆ بەندە وەڵامی سوکایەتی و بێڕێزیتان دەدەمەوە، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەمەوە کەسەرمان وەکو گیانی برا شەهیدەکەم بەرزە. هەموو ئەوەی ژنەکەم کردویەتی بۆ یەکێتی زۆر لە لیوا و عەمیدەکانی خانەنشینکراوەکانی ئێستای ناو یەکێتی لەچەشنی شانازی برایم ئەحمەد گەورەتر و ئەوەی خۆشم کردومە لە ۳٥ ساڵی ڕابردودا زۆر لەهی قوباد تاڵەبانی کە ئێستا جێگری سەرۆک وەزیرانی یەکێتیە زۆرترە.
سلێمان عەبدوڵا یونس”