فازل میرانی: سهركردهكانی بهغدا بریاری سیاسی و پێكهنانی حكومهتیان بهدهستهوه نیه
فازل میرانی له چوارچێوهی بهرێوهچوونی دهنگدان، ئهمرۆ له بنهكهیهكی دهندان رایگهیاند”بەهۆی ئەوەی سەرکردەکانی عێراق بڕیاری عێراقیان بەدەستەوە نییە، ئەگەر وڵاتانیتر پێشوەختە ئامادەکارییان نەکردبێ، پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دوادەکەوێ.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان(فازڵ میرانی،) بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەشداریی کوردستان لە بەغدا گرنگە، هەرچەندە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا هەر کەسێک بە ئاراستەیەک بانگەشەی دەکرد، بەڵام دەبێ لە بەغدا یەکدەنگ بین. جەختیشی کردەوە: ”هەرچییەکمان پێ بکرێت، بە یەکدەنگی پێمان دەکرێ. ئەوەی لە ڕیزەکە دەربچێ و بە تەنیا لەگەڵ عێراق ڕێک بکەوێت، قازانج ناکات”.
ئاماژهی بهوهش دا، عێراق لەسەر تەوافووق بینا کراوە، ئێستا باس لە زۆرینەی سیاسی دەکات، ئەمە سەقامگیری سیاسی لە عێراق ناهێنێت. چاوەڕێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان دەکەین، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیش سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: کێشەی عێراق ئەوەیە کە سەرکردەکانی بڕیاری عێراقیان بە دەستەوە نییە، بڕیاری عێراقی لە دەست وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ئیقلیمییە. ئەگەر ئەوان پێشوەختە مەتبەخەکەیان ئامادە کردبێ، ئەوا ڕەنگە زوو حکوومەت پێک بێت. ئەگەرنا ڕەنگە دوابکەوێت، لە نێو حزبی دەعوەدا دوو لیست هەیە، شیعەش دەڵێن لە ٢٠٠٥ەوە حکوومەتی عێراق بەدەست حزبی دەعوەیە و شیعەش هەموو دەعوە نین. عەبادی و مالیکی قسەی جیاواز دەکەن”.