له‌كه‌ركووك حشدی شه‌عبی به‌ته‌قه‌ی هه‌وایی رێگا له‌كورد ده‌گرێت ده‌نگ بدات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ست كه‌وتوون” میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سەر بە پۆلیسی ئیتیحادی و دەزگای دژە تیرۆری عێراق، هەڕەشە لە دەنگدەرانی کورد لە کەرکووک دەکەن و تەقەش بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا دەکەن، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، حەشدی شەعبی لە کەرکووک خەڵکی دەترسێنن و هەڕەشەی جۆراوجۆریان لێ دەکەن و ڕێگەیان نادەن بە ئارامی بگەنە نێو بنکەکانی دەنگدان، بەو هۆەیەوە ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کورد کە تائێستا چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نییە”.
لەمبارەیەوە دەنگدەرێکی کوردی کەرکووک لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی ڕاگەیاند، لە کاتی هاتنماندا بۆ بنکەی دەنگدان، هێزێکی عێراقی تەقەیان بەسەرماندا کرد و لە کۆڵانەکانەوە خۆمان گەیاندە بنکەی دەنگدان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک رایگه‌یاندووه”ھاتنی خەڵک بۆ دەنگدان زۆر کەمە و لە یەکێک لە بنکەکانیش ئامێری دەنگدانەکە ئێش ناکات، ئەوەشی خستەڕوو، کە ھێزێکی تێکەڵ لە پۆلیسی فیدراڵی و دژەتیرۆر و پۆلیسی کەرکووک لە پێش بنکەکانی دەنگدان دانراون و مەلەفی ئەمنییان دراوەتە دەست”.