هه‌ولێك له‌به‌غدا هه‌یه بۆ تێكدانی ئامێره‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هه‌ولێك له به‌غداوه هه‌یه، بۆ تێكدانی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، له بنكه‌كانی ده‌نگدان و به‌پێی زانیاریه‌كان، تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له سنوری دهۆك 57 ئامێر وه‌ستاوه له سنوری زاخۆش زیاتر له 11 بنكه، وه‌ستاوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، له‌سنوری بادینان و سۆران واتا له دهۆك و زاخۆ و سۆران، بنكه‌ی ده‌نگدان، تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ی هه‌یه، نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه خه‌ڵك تاوه‌كو ئێستا ده‌نگ نه‌دات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، 7 بنكه له سۆران نه‌كراوه‌ته‌وه، 57 ئامێر له سنوری دهۆك كار ناكات و 11 بنكه‌ش له زاخۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌م له‌كاتێكدایه سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌كه له به‌غدایه”.
گومان له هه‌وڵێكی به‌غدا ده‌كرێت كه ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سنوری جێ نفوسی ئه‌م حزبه كێشه دروست بكرێت و ده‌نگ نه‌درێت”.