عه‌لی باپیر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئێوه كه ده‌نگ ناده‌ن كه‌واته ئێوه هیچ نین
له لێدوانێكی دا له‌چوارچێوه‌ی ده‌نگدان له بنه‌كه‌یه‌كی هه‌ولێر عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و دهلێــ” ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگ ناده‌ن مانایی وایه ئه‌وان هیچ نین، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه له ده‌نگدان یان ده‌نگ نه‌دان”.
عه‌لی باپیر كه خاوه‌نی چوار ژنه و له‌گه‌ل یه‌كێك له ژنه‌كانی له بنكه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌نگی دا به ئاماده بوونی سه‌رجه‌م میدیاكانی كه بانگه‌شه‌ی ساده‌یان بۆ ده‌كرد، ناوبراو لێدوانێكی پێشهڵكارانهی دا و هێرشی كرده سه‌ر حزبه‌كانی تری كوردستان، به نه‌فه‌سێكی تووند گوتی، ئه‌وانه ده‌نگ ناده‌ن له‌كوردستان كه‌واته ئه‌وان هیچ نین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی چاودێری سیاسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دهنووسێـ” ئێستا له لێدوانت بۆ كه‌ناڵی ڕووداو فه‌رمووت: ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ناده‌ن، مانای وایه هیچ نین، مانای بێ هه‌ڵوێستن به‌رانبه‌ر كێشه‌كانی وڵات، من كه جه‌نابت به‌یه‌كێك له‌پیاوه داناكانی كورد ده‌زانم، پێم وایه ئه‌وه له‌قسه‌ی جه‌نابت نه‌ده‌چوو. چونكه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ ناده‌ین، ئیمه‌ت برینداركرد! ئه‌دی ده‌نگ نه‌دانیش جۆرێكی كارای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن نیه؟!
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی جه‌نابی مامۆستای خۆشه‌ویست.ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌نگیش نه‌ده‌ین، كار به فه‌تواكانی پێشووی جه‌نابت ئه‌كه‌ین كه پێت وابوو چوونه په‌رله‌مان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئیمان و ته‌نانه‌ت پێتان وابوو جۆرێكه له‌شیرك، له كۆتایش دا نووسیویه‌تی” دووباره خۆشه‌ویستی و ڕێزم قبوڵ بفه‌رموو، خۆزگه ئه‌و قسه‌یه‌م له‌تۆ نه‌بیستایه.