مه‌سرور بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنن ده‌بێت پارێزگاری له‌و ده‌نگه بكه‌ن
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان مه‌سرور بارزانی له‌میانی به‌رێوه‌چوونی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند”ئەوانەی متمانەی خەڵک بەدەست دەهێنن، دەبێ پارێزگاری لە دەنگی خەڵکی بکەن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هیوادارم پرۆسه‌ی ده‌نگدان به باشی به‌رێوه بچێت”.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 12ی 5ی 2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له هاوینه هه‌واری پیرمام له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ده‌نگی دا‌و رایگه‌یاند” هیواخوازین پرۆسه‌ی ده‌نگدان بە باشی بەڕێوە بچێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو خوشک و برایانەی متمانەی خەڵک بەدەست دێنن، دەبێ پارێزگاری لە خەڵکی کوردستان و دەنگی خەڵکی کوردستان بکەن”..
هه‌روه‌ها مەسروور بارزانی جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خەڵکی کوردستان خواست”.