حشدی شه‌عبی له مووسڵ به چاندنی مین رێگا نادات كورد ده‌نگ بدات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له ده‌شتی مووسڵ رێگا دانانی مینه‌وه رێگری له هاوڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن كه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، ده‌نگ بدات، به‌نوێنه‌ره‌كانیان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرا كردووه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له لقی چوارده‌ی پارتی، ژمارەیەك لە كاندیدی عەرەب و چەکدارانی حەشدی شەعبی گەورەترین كێشەیان بۆ دەنگدەرانی كورد لە دەشتی مووسڵ دروست كردووه بۆ كورد”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە نێوان بەنداوی موسڵ و وانكێ لەڕێگەی دانانی مینەوە رێگری لە بەشداریی كورد لە پرۆسەی دەنگداندا دەكەن، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد ئەو شوێنەی حەشدی شەعبی چوار مینەكەی لێ دانابوو رێگەی هاتوچۆی هاووڵاتیانی كوردە بۆ بنكەكانی دەنگدان”.