یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی جوڵاند بۆ كه‌ركووك نا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌لایان یه‌كێتیه‌وه، لیوایەکی سەربازی نێردراوەتە شارەدێی خورماڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاشکرای کرد کە لە خورماڵ تەقە بەسەر خەڵکدا کراوە، ده‌شلێـ” له‌وه‌ خراپتریش روویداوه‌ كه‌ هێنانی لیوایه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌”.

له‌م باره‌یه‌وه‌، فازڵ به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاندبوو”لە ناوەندی دەنگدانی بیارە، ئەمڕۆ شەممە، دەستڕێژی تەقە کراوە بەسەر خەڵکدا، بەڵام لە تەقەکە خراپتر ئەوەیە، لیوایەکی سەربازییان بردووەتە بیارە کە پێویست ناکات لەوێ بێت، چونکە چاو لە خەڵک سوور دەکەنەوە و ھەڕەشە لە خەڵک دەکرێت، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێزەکە فشار لەسەر خەڵکی دروست دەکات و ڕای گەیاند” باڵی خەڵکی ئێمە دەگرن و دەیانکەنە دەرەوەی ناوەندەکانی دەنگدان، ئەمە کۆمەڵێک حاڵەتی نایاسایی و نابەجێن کە لەوێ ئەنجامی دەدەن و ھەمووشی دژ بە لایەنگرانی پارتی ئەنجامی دەدرێن”.

سەبارەت بەو کەسانەی کە تەقەکەیان کردووە، فازڵ بەشارەتی گوتی: “ھێزێکی ئەمنی و سەربازی براوەتە بیارە و ئەو هێزە کردوویەتی کە بردنی بۆ خۆی پێشێلکارییە، چونکە پێویست نییە بڕاوەتە بیارە، ئاشکراشی کرد، لە بیارە و ھەندێ لە قوتابخانەکانی دەوروبەری سنووری پێنجوێن، هەروەها لە شارەدێی وارماوە و لەو شوێنانەی کە زیاتر لایەنگری پارتی تێدایە، ”زیاتر فشاری سەربازییان خستووەتە ‌سەریان و چاو سوورکردنەوە لە خەڵک ھەیە”‌.

هه‌روه‌ها به‌شاره‌تی ده‌شلێـ”ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵکی پارتی نییە و  بێدەنگ نابین لەسەر ئەو جۆرە پێشێلکارییانە کە دەکرێن و لەدژی ئەو کەسانەی کە پێشێلکاری دەکەن، سکاڵای خۆمان دەنووسین”.

Back to top button