شاخه‌وان عه‌بدولڵا: حشدی شه‌عبی زراوی له پارتی رژاوه
شاخه‌وان عه‌بدولڵا له لێدوانێكی میدیایی دا رایگه‌یاندووه”، دۆخێكی نه‌خوازراو له ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌لێـ”ڕێگری لە هاووڵاتییانی کورد بەگشتی و پارتییەکان بەتایبەت دەکرێ، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” حشدی شه‌عبی له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ترسێت”.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌روها ده‌شلێـ”لە نێوان جەلەولا و کەلار ڕێگری لە چوونی خەڵکی ئێمە بۆ دەنگدانیان لە جەلەولا کرا، بەڵام من تەلەفۆنم بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان کرد و بەهیوام ئەو بەربەستانە هەڵبگرن و ڕوونیشی کردەوە، کە ڕێگرییەکان بەگشتی لە کورد دەکرێ و دواجار لە پارتی، چونکە ئەوان پێیان وایە ئەگەر ڕێژەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق زۆر بێت و بەهێز بێت، ئەوا ئەوەندەش پێگەی کورد بەهێز دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا تێروانینی ئەوان بۆ پارتی وەک حزبێکی سیاسی نییە، بەڵکوو لە ڕوانگە نەتەوەیەکەوەیە و لە پارتی دەترسن، چونکە دەزانن پارتی هەڵگری پەیامی کوردایەتییە و سازش لەسەر هیچ شتێک لە بەغدا ناکات.
شاخه‌وان عه‌بدولڵا ده‌شلێـ”من پێموایە ئێستا لەو ناوچانە دا دۆخەکە نەخوازراوە، ئەگەر بێت و بەردەوامبن ئەوان خەڵکی پارتی لە ناوچەکانی دیکە قەرەبووی ئەوێ دەکاتەوە“.