دەنگۆی كشانەوەی حدكا لەسنوری باشوری و رۆژهەڵاتی كوردستان بەدرۆ دەخرێتەوە
خواكوڕك
لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵێك لەسەر كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی”حدك و حدكا” لە نێوان باشوری و رۆژهەڵاتی كوردستان، حدكا روونكردنەوەیەك دەدات و دەلێت ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە.
ئەندامێكی دەفتەری سیاسی حدكا بە خواكوڕكی راگەیاند ئەو هەواڵە دوورە لەراستەوە، رایگەیاند بەهیچ شێوەیەك هێزەكانی پێشمەرگەی حدكا پاشەكشە ناكان و بەردەوامیش دەبن لە چاڵاكیەكانیان، دەلێت هیچ لێدوانێكیشمان بۆ هیچ كەنالێك نەداوە، محمەد قادری بەرپرسی پەیوەندیەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگەیاند، برپاری خەباتی چەكداریمان سونگەی سەربەخۆی بریاردانی خۆمانەوە هاتووە و لەژێر فشاری كەسیش پاشەكشەمان پێناكات و دەلێت هیچ لایانێكی كوردستان توانی ئەوەی نیە داوای پاشەكشە لەئێمە بكات، ئەگەر بشی كات جێبەجێ ناكرێت.
هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی مەکتەدبی سیاسیی حدکا و بەرپرسی ئەنجومەنی سەربازیی ئەو حزبە ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە و گوتی “زانیارییەکانی ئەم هەواڵە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکیان بە حزبی ئێمە نییە و دوورن لە ڕاستی و ئێمە بڕیاری پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەمان نەداوە.” هاوکات مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان 24) ئەم هەواڵەی رەت کردەوە و ڕایگەیاند “ئێمەش بەردەوامین لە خەبات و وێڕای لەبەرچاوگرتنی ڕەوش و باردودۆخی هەرێمی کوردستان، خەباتی سیاسی و چەکداریی خۆمان لەدژی ئێران درێژە پێ دەدەین.”