كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردنه‌كان: ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌

پێش كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا كۆمسیۆنی باڵایی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق درێژ بكاته‌وه‌، له‌كاتی خۆی دا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ كاتژمێر 6 ته‌واو ده‌بێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماژەی بەوە داوە كە ئامێرەكانی تۆماری دەنگدانەكان خۆكردانە لە كاتژمێر حەفتی بەیانیەوە كەوتوونەتە كار و كاتژمێر شەشیش خۆكردانە دادەخرێن”.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ دا هاتووه‌، هیچ بوارێك بۆ درێژكردنەوەی كاتی دەنگدان نیە.ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو”.

 

Back to top button