قوباد تاڵه‌بانی شكه‌ستی حزبه‌كه‌ی له‌كه‌ركووك راگه‌یاند و به‌شداری خه‌ڵك له‌ده‌نگ زۆر كه‌م بووه
قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ شەممە (12-5-2018) بڵاویکردووەتەوە داوا لەدەنگدەرانی کەرکووک دەکات بچن بەرەو سندووقەکانی دەنگدان و دەشڵێت “هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه بیخه‌نه پاش ره‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له ده‌نگدا، گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه کوردییه‌کانی قودسهکهمان له‌ده‌ست ده‌چێت”.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی
به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركوكی كوردان زیاتر و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان. تكایه به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه ماوه شوناسی كوردستانی بوونی کەرکووک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسودهبكهن..هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه بیخه‌نه پاش ره‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له ده‌نگدا.. گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه کوردییه‌کانی قودسهکهمان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن.