محه‌مه‌د خورشید : حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی ساخته‌كارییه‌كی زۆریان ئه‌نجام داوه‌

 
خیانه‌تی له‌بیرنه‌كراوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌ك هانی خه‌ڵك نادات به‌ره‌و پیری هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕۆن كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجام دراو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كان چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی ده‌كه‌ن ” به‌ڵكو زیاتر دڵی خه‌ڵك و كه‌ركوكییه‌ ره‌سه‌نه‌كانی ناوشاری كه‌ركوكی شكاند له‌به‌شداریكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌لبژاردندا ،كه‌ركوكییه‌كان له‌ ژێر فشاری زۆری هێزه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌مترین به‌شدارییان هه‌بووه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا .
 
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌كه‌ركوك ، له‌باره‌ى ڕه‌وشى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى گشتى له‌پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ رایگه‌یاند : له‌ڕۆژانى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى ، ساخته‌كاریه‌كى زۆر كراوه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراقى ، وه‌ڕێگرى كراوه‌ له‌خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكات و ده‌نگ بدات .
 
به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند:” به‌داخه‌وه‌ خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر شارى كه‌ركوكیان داهێنا خه‌ڵك دڵشكاو بووه‌ به‌جۆرێك كه‌مترین ڕێژه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگ دان .ده‌ڵێت: له‌قوتابخانه‌یه‌ك له‌كۆى 4000 ده‌نگده‌ری كورد 500 كه‌س چووه‌ بۆ ده‌نگ دان .
 
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی ده‌ڵێت :”تا كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ ڕێژه‌ى ده‌نگدان 24% بووه‌ ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى ده‌نگدانى كه‌ركوكیه‌كانه‌ له‌به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتم خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌ كه‌خه‌ڵك دڵى شكاوه‌ كه‌شاره‌كه‌ داگیر كراوه‌ به‌هێزى سه‌ربازى و میلیشیاكان بۆیه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ تۆمار كراوه‌”.
 
به‌رپرسی لقی سێی پارتی ده‌شڵێت :” : سه‌دان چه‌كدارى حه‌شد و هێزه‌كانى عێراقى ده‌نگیان داوه‌ ، وێڕاى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه‌ به‌هێواشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌كۆمسیۆن په‌ك خراوه‌ جگه‌ له‌و ساخته‌ كاریه‌ زۆره‌ى ئه‌مڕۆ و ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا “.
Back to top button