كه‌ركووك: رێژه‌ی به‌شداری كورد كه‌مترین ئاستی تۆمار كردووه‌

 
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كه‌ركوك كه‌مترین ڕێژه‌یی به‌شداری كوردی تێدا بووه‌ ،ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بریاری سیاسی و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ سه‌رخاكی كوردستان ده‌بێت ” چونكه‌ شه‌ری ئه‌مجاره‌ی كورد شه‌ڕی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی یه‌ ، ده‌نگی هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بریاری سیاسی ده‌بێت.
 
محەمەد نەسرەدین باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كەركووك رایگەیاند:”لە دەنگدانی گشتییدا، كورد بەشدارییەكی زۆر لاوازی هەبووە، ئێمە ئەمڕۆ وەكو لیستی نیشتمان بەیاننامەمان بڵاو كردەوە، بۆ ئەوەی خەڵك بچن دەنگ بدەن، بەڵام بەداخەوە بەشداریكردنی كەركووك لە ئاست چاوەڕوانییەكانی ئێمەدا نەبوو”.
 
باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كەركووك ڕاشیگه‌یاند:” ئەمڕۆ هەموو حزبە كوردستانییەكانی كەركووك شپرزەییان پێوە دیار بووە لەو دەنگدانەی كراوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە لە كەركووكدا ململانێی سیاسی رووی داوە و خەڵكیش لە حزبە سیاسییەكان نیگەرانن و ئێستە قورسە داوای متمانەیان لێ بكرێ”.
 
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ 25ی ئه‌یلولی 2017 كوردبوون و كوردستانی بوونی كه‌ركوكی نه‌خشاند و په‌یامێكی دایه‌ نه‌یارانی كورد كه‌ هه‌رگیز كورد ناچیته‌ ژێر باری فشارو یاسایی سه‌ربازی زۆره‌ ملێ ، كورد میله‌تیكی ئاشتیخوازه‌ له‌ 25ی ئه‌یلول به‌ شێوه‌ی مه‌ده‌نی و شارستانی ده‌نگی به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جیابونه‌وه‌ له‌ عێراقی عه‌ره‌بی داوه‌ .
Back to top button