سلێمانی: یه‌كێتی له‌ هه‌لبژاردنی گشتی و تایبه‌تدا خروقات ده‌كات

 
ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی 48% بووە. بزووتنەوەی گۆڕانیش سكاڵای زۆری هەیە لە بوونی خروقات لە شارەكەدا.
 
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”لە ھەڵبژاردنی تایبەتدا یەکێتی خروقاتێکی زۆری کردووە و دەرگای چەند قوتابخانەیەکیان شکاندووە، ھەروەھا بەربەستی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دروست کردووە، بیگومان ئەوە خروقاتێکی گەورەیە، بۆیە ئەگەر یەکێتی بۆی بکرێت، ساختە کارییەکی زۆر دەکات“.
 
ئەو ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان،ڕایگەیاند: ”کەمێک پێش ئێستا ھێزێکی ئەمنی لە شارۆچکەی عەربەت دەستڕێژی گوللەی لە بنەکەیەکی دەنگدان کردووە، لەکاتێکدا بەپێی یاسا و ڕێنمایەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھێزی ئەمنی مافی ئەوەی نییە، نزیکی بنەکانی دەنگدان بێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ھێزێکی یەکێتی دەستڕێژی گوللەی لە بنکەیەکی دەنگدان کردووە”.
Back to top button