عه‌لی عه‌ونی: گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر کراسێکیان بە باڵادا بڕاوە، کە پێشتر بە باڵای کەسدا نەبڕاوە
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ رۆژی تۆڵەکردنەوەیە لە خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و خەڵکی کەرکووک و هەموو ئەو ناوچانەی کە بەناحەق خرانە ژێر دەستی داگیرکەر، ئێستا مافی خۆیانە ئەوان ئەمجارە تۆڵەی خۆیان بکەنەوە لەوانەی خیانەتیان لە نیشتمان کرد“.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت:” هه‌ركه‌سێك نیشتیمان بفرۆشێت خۆیشی ده‌فرۆشێت، ئەو ژەنەراڵەی کە بووە هۆکاری شکستی نەمسا بەدەستی ناپلیۆن، ناپلیۆن ئامادەنەبوو تەوقەشی لەگەل بکات ،گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر کراسێکیان بە باڵادا بڕاوە، کە پێشتر بە باڵای کەسدا نەبڕاوە”.
به رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێرى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق، له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، هه‌زاران هاووڵاتى كوردى كه‌ركووك ئاواره بوون و پارتى ديموكراتى كوردستانيش له شاره‌كه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كرد و حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق شاره‌كه‌يان خستووه‌ته ژێر ركێفيانه‌وه.