شاسوارعبدالواحید ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌فرۆشێت

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی (نەوەی نوێ) ڕێکەوتن لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆکی لیستی نەصر دەکات و دەنگەکانی لیستەکەی پێدەفرۆشێتەوە.
 
لە دواین سەردانی شاسوار عەبدولواحید بۆ بەغداد لەگەڵ حەیدەر عەبادی ڕێکەوتنێکیان ئەنجام داوە کە شاسوار دەنگەکانی لیستەکەی بدات بە لیستی نەصر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکیەتی ڕێکەوتنەکە لەپێناو بڕێک پارەدا کراوە کە بڕەکەی (500) ملیۆن دۆلار، سروە عەبدولواحید خوشکی شاسوار ڕۆڵی بەرچاوی لە ئەنجامدانی ئەم ڕێکەوتنەدا هەبووە.
 
ڕێکەوتنەکەی شاسوار و ڕازی بوونی بەو بڕە پارەیە بۆ دەرباز بوونیەتی لەو قەرزە زۆرەی لەسەریەتی بەهۆی زۆری ئەو پرۆژانەی ئەنجامی داوەو نەیتوانیوە کارەکانی بەکۆتا بهێنێت.
Back to top button