كه‌لار: گۆڕان چه‌ند سندوقێكی ده‌نگدان ده‌ڕفێنێت

 
زۆنی هه‌مه‌ڕه‌نگ بووته‌ زۆنی په‌لاماردانی خه‌ڵك و ڕێگریكردن له‌ ده‌نگده‌ران و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ كۆمسیۆن و رفاندنیان ،دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ قه‌زای كه‌لار به‌ چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌ت ، ئه‌م ئێواره‌یه‌ش چه‌ند لایه‌نگرێكی گۆران سندوقه‌كانی ناوه‌ندێكی ده‌نگدانیان رفاندووه‌ .
 
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌قه‌زاى كه‌لار سندووقه‌كانى ناوه‌ندێكیان بردووه‌”.
 
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان گوتیشی: “له‌ئێستادا هێزه‌كانى پۆلیسی گه‌رمیان سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ئه‌و سندووقانه‌ن”.
 
Back to top button