خواكوڕك: زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بزانه‌

 
له‌ كۆى (36) ملیۆن هاوڵاتى كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى عێراقه‌، (24) ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ .
ژماره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن (18) بازنه‌یه‌، له‌ هه‌ر بازنه‌یه‌ك له‌م بازنانه‌ش حه‌وت تاكو (34) كاندید هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ویش به‌ پێى ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاكه‌ ده‌بێت .
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ (27) هاوپه‌یمانى به‌شدارن كه‌ (143) پارتى سیاسیان له‌خۆگرتووه‌ .
له‌ كۆى (328) ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئێستاى عێراق (100) ئه‌ندامیان به‌ پێى یاسایى هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌كراون خۆیان بپاڵێون .
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ (12) ى ئایارى (2018) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ (21) ى كانوونى دووه‌می ئه‌مساڵیش دادگاى باڵاى عێراقى به‌ گۆى ده‌نگ ره‌تى كرده‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ واده‌ى خۆى دوابخرێت .
 
Back to top button