پارتی: ساخته‌كاری و پێشێلكاری زۆر ئه‌نجام دراوه
كه‌ركوك ئه‌و شاره‌ی كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن گروپێكی نێو یه‌كێتی به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی راده‌ستكرا ، هه‌لبژاردنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كرد چونكه پێی وابوو كه شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر كه به‌هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیر كراون له ژێر سیبه‌ری هێزی میلیشیاو یاسایی زۆره‌ملێدا هاوڵاتیان ئازاد نین له ته‌عبیركردنی خۆیان و ده‌نگه‌كانیان .
سەڵاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: “لە سنووری ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان، لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پێشێلکاریی زۆر گەورە تۆمار کراون، لە کەرکووک ھەرچەندە ئێمە بەشدار نەبووینە، بەڵام حەشدی شەعبی و ھەندێ لایەنی کوردی پێشێلکاری و سەختەکارییان ئەنجام داوە و چەندین سکاڵایش لەسەر ئەو پێشێلکاریانە تۆمار کراون، کە چۆن بە ئاشکرا ھەندێ لایەن رێگری و ساختەکاری کراوە.”
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی ڕاشیگه‌یاند:” لە سنووری خانەقین و دیالەش رێگرییەکی زۆر ھەبووە، بەشێکی لەلایەنی یەکێتییەوە بووە و بەشێکی دیکەی لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە ھەڕەشە و گوشارێکی زۆر لەسەر ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان ھەبووە. ھەر دوێنێ حەشدی شەعبی کادیرێکی ئێمەی ئەشکەنجە داوە، ئەمڕۆیش لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن کار گەیشتووەتە ئەوەی ئەندامی پارتی دارکاری بکرێن، ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە و سکاڵایش تۆمار دەکەین، لەبەر ئەوەش ئەنجامی ھەڵبژاردن لەو سنوورە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.”