ئاسایشی یه‌كێتی به‌چه‌ك هێرش ده‌كه‌ن
چه‌ند رۆژی ڕابردوو له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا هێزه به‌ڵته‌چییه‌كانی یه‌كێتی ڕێگەیان نەدا ئەو پێشمەرگانەی سەر بە لق و ناوچەکانن لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن، هاوكات په‌لاماری په‌یامنێرو كامێرامانێكی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان دابوو ، ئه‌مرۆكه‌ش له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیدا دیسانه‌وه هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی به چه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌رپه‌یامنێرو كامێرامانێكی تری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان .
هێڤی هیوا،پەیامنێری کەناڵی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان ڕایگەیاند: “لەلایەن کەسێکەوە پەیوەندییان پێوە کردین، کە لە قوتابخانەی شارۆ لە گەڕەکی سەروەرانی شاری سلێمانی خروقاتێکی زۆر گەورە له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان هەیە و هێزەکانی یەکێتی کە پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو لە دەنگدانی تایبەت دەنگیان داوە، ئێستا خرووخات دروست دەکەن دەیانه‌وێ دەنگ بدەنەوە”.
په‌یامنێره‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان راشیگه‌یاند:” خۆم و کامێرەمانەکەم چووینه ئەو بنکەیە، بەڵام کاتێک هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی مایک و کامێرای کوردستان تی‌ڤیان بینیوە هێرشیان کردینه سەر، سەرەڕای ئەوەی مایک و کامێراکەمانیان شکاند ، بە دەمانچه و قۆنداغه تفەنگ لە خۆم و کامێرەمانەکەیان دام، ئێستاش حاڵی کامێرامانەکەم زۆر خراپە و خۆشم بە هەمان شێوە”.
هه‌روه‌ها گوتیشی : “ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان سوکایەتییەکی زۆریان بەخۆم و کامێرەمانەکەم و سەرکردایەتی پارتی کرد و خەڵکی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌هانامانه‌وه هاتن”.
هاوكات ئه‌مرۆله شارۆچكه‌ی بیاره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هێزێكی ئاسایشی یه‌كێتی رێگری له تیمه‌كانی كوردستان 24 كردووه‌و داوایان له په‌یامنێر و تیمی كوردستان 24 كردووه، شارۆچكه‌كه جێبهێڵن و رووماڵی پرۆسه‌كه‌ش رابگرن.