محه‌مه‌د ڕه‌وف : ساخته‌كارییه‌كه‌ی یه‌كێتی و ئامانجه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات

محه‌مه‌د ڕه‌وف ڕاگه‌یاندنكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌ نوسینێكدا له‌ ژێر ناونیشانی (چۆن دەستکاری ئەنجامی دەنگدان کراوە؟) وتارێكی بلاو كردووه‌ته‌وه‌و تێدا ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ نهێنیه‌كانی ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردن وه‌ك خه‌لاتێك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران .
 
محه‌مه‌د ره‌وف له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ساختەكاری لەم هەڵبژاردنەدا دیار بوو، ئەو شێوازی ساختەكاریە هەمان شێوازی 2014 یە لە ئێستادا كۆدی ئامێرەكان وەرگیراوەو لە قازانجی یەكێتی و بەرەی مالكی ئەنجامەكان گۆڕدراون، كۆدی ئەو ئامێرانە كڕدراون”.
 
له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا محه‌مه‌د ڕه‌وف ده‌شڵێت :” ئێران دەیەوێت پاداشتی یەكێتی بداتەوە، ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە سەر بە نوری مالیكیەو رزگار حەمە ئەمین كە نوێنەری یەكێتیە لە كۆمسیۆن و جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنە، بە هاوكاری ئێران و روسیا كۆدی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان كڕدراون و چۆنیان ویستووە شێوازی دەستكاریكردنی دەنگەكانیان داڕشتووە كە دەنگەكان لە قازانجی ئەو هێزەبووە كە دیاریان كردووە”.
 
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ڕه‌وف نوسیویه‌تی ” له‌ هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 كە میقداد شەریفی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی سەربە عەبادی و سیروان ئەحمەد نوێنەری یەكێتی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بە پلان و هاوكاری ئێران كۆدی ئامێرەكان لە ئەڵمانیان بە 5 ملیۆن دۆلار كڕیوەو بە ئاسانی دەستكاری دەنگەكانیان پێكرد لە بەرژەوەندی خۆیان بۆیە ئەمجاریش بە هەمان شێوەی رابردوو دەستكاری دەنگەكانیان كرد” .
 
له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ئه‌ومیدیاكاره‌ی گۆران نوشیویشیه‌تی و ده‌لێت :”ستالین دەڵێت : گرنگ نیە كێ دەنگ ئەدا.. گرنگ ئەوەیە كێ دەیژمێرێت ،دەشوترێت قاسمی سولەیمانی لە سلێمانیە بۆ ئەوەی كەس دەستكاری دەنگەكان نەكات!!
Back to top button