ئیستا په‌لاماری گرده‌كه‌ دراوه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌

 
ئێستا هێزه‌كانی یه‌كێتی چوارده‌وری گردی زه‌رگه‌ته‌ی گۆرانیان گرتووه‌و به‌ نیازن په‌لاماریان بده‌ن ” بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش لای خۆیه‌وه‌ هێزێكی زۆری كۆكردووه‌ته‌وه‌و كه‌ نزیكه‌ی 500 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن و په‌لاماری هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی یان داوه‌ .
 
سه‌رچاوه‌كانی خواكورك پێی ڕاگه‌یاندین ” كه‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی بلاوبونه‌ته‌وه‌ به‌ كۆڵانه‌كانی گه‌ره‌كی زه‌رگه‌ته‌و ئاشتی ، ته‌قه‌كه‌رانی گۆران ته‌قه‌كانیان بۆ ئاسمان نه‌بووه‌و ڕاسته‌وخۆ ناویانه‌ به‌ هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ “.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌ڵێت : “له‌ تابلۆی ئوتۆمبیله‌كانی یه‌كێتی نوسراوه‌ هێزی كۆماندۆ و تابلۆكه‌ ڕه‌شه‌ چوارده‌وری كۆڵان و شه‌قامه‌كانیان گرتووه‌و ناهێڵن كه‌س تێپه‌رێت و به‌ دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كانیشیان گوتووه‌ كه‌ ئوتۆمبیله‌كانیان لابه‌رن “.

Back to top button