چوار لایانی گۆڕان وکۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتوو ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەدکردەوە

دوای کۆبوونەوەکەیان لە سلێمانی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و هاوپەیمانی رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، ئەو چوار لایەنەی بەشداربووەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڵێن “کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی رەتدەکەینەوە و پابەندنابین بە ئەنجامەکانەوە”.

گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و هاوپەیمانی  دەشڵێن “داوای دوبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەین”.

Back to top button