كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئەگەری نەخۆشیی دڵ و شەكرەیان لێدەكرێت.؟

رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ لە زیادبووندایە، هەر دووكیان بە توندی ژیان دەخەنە مەترسییەوە. نەخۆشیی شەكرە زۆر جار وەكو ئاڵۆزییەك ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات.”

ئەو كەسانەی كە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ لێدەكرێت ئەمانەن:

كە كێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون و هەوڵی خۆلاوازكردنەوە نادەن، زیاتر پیاوان لەپاش تەمەنی 35- 40 ساڵی و ئافرەت پاش تەمەنی 45- 55 ساڵیدا كە عادەی بە یەكجاری دەوەستێت، كە كەم جووڵەن و مەشقی وەرزشییان نەكردۆتە بەرنامەی رۆژانە یان بەلای كەم هەفتانە 3 جار ئەنجامی نادەن، كە بە خێزان یان بەرەباب یەكێك یان هەر دوو ئەم نەخۆشییانەیان هەیە، ئەوانەی كە بڕی زیادی شیرینی و چەورییە خراپەكان دەخۆن لەگەڵ كەم خواردنی سەوزە و میوە و دانەویڵە تەواوەكان Whole grains، كە بڕی زیادی ئەلكهول دەخۆنەوە، كەسانی جگەرەكێش كە هێشتا ئیرادەی وازهێنانیان لە جگەرەكێشان نییە، تووشبووان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل، كەسانێك كە بەردەوام لەژێر سترێسدا ژیان بەسەر دەبەن.

Back to top button