فراوله‌ دوورت ئه‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و دڵ بزانن چۆن.؟

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ وا خواردنی فراوله‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ پاراستنی مرۆڤ له‌ دووجۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵن.”

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ فراوله‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی شه‌کره‌ و دڵ به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان له‌ زانکۆی ” نیۆیۆرک ” ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ به‌ هۆی بوونی چه‌ند ماده‌یه‌کی سودبه‌خش و سروشتی له‌ فراوله‌ وا ده‌کات که‌ مرۆڤ دووربخاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کان .

له‌لایه‌کی تر فراوله‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاککردنی جۆره‌ پرۆتینێک له‌له‌ش که‌ ناسراوه‌ به‌ ” ئێن ئار ئێف 2 ” که‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ئامێری به‌رگی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان و وه‌ک دژه‌ نه‌خۆشیه‌ک کارده‌کات له‌له‌ش بۆیه‌ به‌کارهینانی به‌سووده‌ هه‌وڵده‌ن ناوبه‌ناویشبیێت بیخۆن.

Back to top button