به‌په‌له…عه‌بادی فه‌رمانێكی ده‌ركرد.

له باره‌ی ساخته‌كاری و و نارێكی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان و كەركووك دەكات بێ لایەنی خۆیان لە بابەتی ھەڵبژاردنەكان بپارێزن.”
بە پێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، داوا لە ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان و كەركووك دەكات بێ لایەنی خۆیان لە بابەتی ھەڵبژاردنەكان بپارێزن.
عەبادی فەرمانیشی كردووە.” كه دووبارە ئەنجامدانی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، بۆ ھەموو ئەو سندوقانەی تیبینییان لەسەرە، داواشی لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كردووە كار بۆ زوو ئەنجامدانی رێوشوێنەكان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان بكات.
دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەوی رابردوو خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه جه‌ختیان له‌سه‌ر ساخته‌كاری گه‌وره ده‌كردەوە له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه و كه زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و سنوره عه‌ره‌بی و توكمانه‌شیان بردووه و كێشه‌كه تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه.