به‌ ڤیدیۆ…هێرشی گروپه‌كه‌ی لاهور ببینن بۆ سه‌ر گرد و گۆڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا.

شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌ فه‌رمانی لاهور شێخ جه‌نگی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌، به‌ چه‌كی قورس په‌لاماریان دان.”

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ ده‌یان هه‌ڵسوڕاوی گۆران بڵاویان كردۆته‌وه‌، به‌ڕوونی دیاره‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی لاهور هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی گۆران و به‌ گولله‌ی گڕدار گرده‌كه‌ سور هه‌ڵده‌گه‌ڕینن.”

ئه‌مه‌ وایكرد هه‌رزوو میدیایی فه‌رمی گۆران داوا له‌ هه‌ڵسوڕاو و هه‌وادارانی بكات فریایی گرده‌كه‌ و گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی لاهور نه‌توانن بگه‌نه‌ سه‌نته‌ری گرده‌كه‌، و پاش ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ فه‌رمانیكرد به‌ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان و ده‌ستنه‌بردن بۆ سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك، له‌ لایه‌ن هیچ تاقم و گروپێكه‌وه‌ و ئه‌وه‌ بوو راسته‌وخۆش شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ راوه‌ستا.

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆكه‌:-

Back to top button