نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 13/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 13ی5ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 70 دۆلار و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 76  دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

Back to top button