ریال مه‌درید به‌ نیوده‌رزه‌ن گۆڵ سه‌لتافیگۆی به‌ڕێكرد.

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (37)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و سێلتافیگۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە و ریال به‌ نیوده‌رزه‌ن گۆڵ پێشوازی له‌ میوانه‌كه‌ی كرد.”

لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (6 – 0) لە یانەی سێلتافیگۆی بردەوە و ماڵئاوایی لە هاندەرانی تیپەكەی كرد”.

گاریس بێل دوو گۆڵ و ئەشرەف حەكیمی و تۆنی كروس و ئیسكۆ و سێرجی گۆمێز بەهەڵە ، شەش گۆڵەكەی ریال مەدریدیان تۆماركرد”.

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەكانی بۆ (75) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی سێیەمی گرتووە”.

Back to top button