سه‌عدی پیره‌: په‌نجه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و پارتی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌بڕین

گوته‌بێژی یه‌كێتی له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌ شاری هه‌ولێر رەتیکردەوە، لە پارێزگای سلێمانی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرابێت. دەشڵێت، هەرلایەنێك پەنجەی تۆمەت بۆ یەکێتی درێژبکات، پێویستە ئەو پەنجەیە ببڕدرێت، گوتیشی: “سیستمی ئەلیكترۆنی ھەڵبژاردن، فەیسبووكی كەسێك نییە تا ھاك بكرێت، ئەگەر كێشە لە سیستمەكە ھەبووبێت لە ھەموو پرۆسەكە ھەبووە”.

سه‌عدی پیره‌ گوته‌بێژی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌شاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”ئەو لایەنەنانەی كە دەیانویست فاتیحە لەسەر یەكێتی بخوێنن بە ھەڵەداچوونە و تووشی نسكۆی گەورە دەبن، ده‌شلێـ”ھاوكار دەبین بۆ ئەوەی پێداچوونە بە پرۆسەی دەنگدان دابكرێتەوە و ئێمەش لە ھەولێر و دھۆك گلەییمان ھەیە، بەڵام نەھاتووین پڕوپاگەندە بكەین، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەنگانەی یەکێتی بەدەستیهێناون، دەنگی راستەقینەی یەکێتییە.

شایانی باسه‌ شەوی رابردوو لەكاتی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لایەنە بەشداربووەكانی ھەڵبژاردن لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە یەكێتیان بە ساختەكردن لە پڕۆسەكە تۆمەتباركرد و ئەنجامەكانیان رەتكردەوە.

Back to top button