گۆڕان: ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی به‌سه‌ریه‌وه‌ ناچێت

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له‌باره‌ی ساخته‌كاریه‌كانی یه‌كێتی و هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر گرده‌كه‌” رایگه‌یاند”ئەو کارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردوویەتی، هەموو سنوورەکانی خیانەتی تێپەڕاندووە. سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەکەش دەڵێ، یەکێتی خۆی دەزانێ بەهۆی خیانەتەوە خەڵک سزای دەدا، بۆیە پەنای بۆ ساختەکاری بردووە، ده‌شلێـ”ئێمە زۆر شتمان بۆ یەکێتی کرد، بەرگریمان لە یەکێتی کرد و گوتمان لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا خیانەتی نەکردووە، لەبەر ئەوەی یەکێتی بووین، بەڵام یەکێتی حزبی خیانەت و تەزویرە و ئەوان لە ١٩٦٦ەوە ئەو میللەتە ھیلاک دەکەن و ئەوەی یەکێتی کردوویەتی، ھەموو سنوورەکانی خیانەتی تێپەڕاندووە و من ٤٠ ساڵ یەکێتی بووم و خەریکم لە مێژووی خۆم پەشیمان دەبمەوە”.

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ، به‌میدیاكانی راگه‌یاندووه‌”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دڵنیا بووە لەوەی کە لیستی سێیەم بووە و پێشتریش من گووتبووم کە دەبێتە لیستی چوارەم و پێنجەم، لەبەر ئەوەی چەند ساڵە یەکێتی ھیچی لە بەرژەوەندیی ئەو میللەتەدا نەکردووە و ده‌شلێـ”یەکێتیی نیشتمانی بۆ خۆی دەزانێت خیانەتێکی گەورەی کردووە و خەڵک سزای دەدات، ئیدی ئەوە شتێکە و بۆ چاوترساندنی گۆڕانخوازان دەچێ تەقە لە گۆڕان دەکات”.

هه‌روه‌ها ئه‌میری جاجی كه‌مال لەبارەی ڕووداوی ھێرشکردنە سەر مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: “تەقەکردن لە گۆڕی نەوشیروان مستەفا و گردەکە  ڕفتارێکی تەواو بەعسییانەیە، ئەو کارە نەوەکانی بەعس و سەدامی بیر خستینەوە کە بە کردەوە ئەوانە ھەموو سنوورێکی ئەخلاقی و نیشتمانی و پێشمەرگایەتییان ڕەت کردەوە، بەڵام با خەڵکی ئێمە نائومێد نەبن، چونکە ئێمە مەیدانەکە چۆڵ ناکەین”.

Back to top button