پارتی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حشدی شه‌عبی 7 كورسی به‌ده‌ست هێنا و یه‌كه‌م بوو له‌ مووسڵ

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای مووسڵ سه‌رباری ئاسته‌نگی و رێگا نه‌دان توانی ببێته‌ هێزی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی مووسڵ و 7 كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م لیستی سه‌ر پارێزگای مووسڵ”.

بەپێی زانیارییەکانی لقی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە موسڵ پارتی دیموکراتی کوردستان 163 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و لیستی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی دەکات لە پلەی دووەم دێت و پێنج کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

ئەنجامە بەراییەکانی بەشێک لە بنکەکانی هەڵبژاردن لە موسڵ:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 163 هەزار دەنگ (7) کورسی

لیستی نەسر: 5 کورسی

لیستی تەزامون : 4 کورسی

لیستی فەتح : 2 کورسی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان: هیچ کورسی

Back to top button