پارتی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
نووسه‌ر و چاودێرانی سیاسی نزیك له پارتی رایده‌گه‌ێنن، كه ته‌واوی ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی كه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی كراوه، یه‌كه‌م یه‌كێتی لێ به‌رپرسه و دووه‌میش گۆڕان چونكه ته‌نها نوێنه‌ری ئه‌م دووانه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌یه”.
نیاز حاجی چاودێری سیاسی و نووسه‌ری نزیك له پارتی له پۆستێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دهنووسێـ” لە ئۆپەراسیۆنێ ١٢ی مایس بۆچی لە ھەولێر و دھۆک نەتوانرا دەستکاری دەنگەکانی پارتی بکرێ ؟دەڵێم پارتی نەک حزبەکانی تر ! ئەو لایەنەی لەپشتی ساختەکاریەکانە بوو لە کەرکوک و سلێمانی ، باش دەزانێت پارتی ئەو پاروە ئاسانە نیە وا بەئاسانی وەک گۆڕان و ھاوپەیمانی و حزبەکانی تر قوت بدرێت !
ده‌شنووسێـ”پارتی تەعەدا لەکەس ناکات بەڵام تەعەدا لەکەسیش قبوڵ ناکات ، پارتی لە بڕیار و کاردانەوەکانی بەرامبەر ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر سڵ ناکاتەوە،ده‌شنووسێـ”پارتی تەنھا یەک نوێنەریشی لە کۆمسیۆنی بەغدا نیە ، بەڵکو یەکێتی و گۆڕان دوو نوێنەریان ھەیە، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”ئەو ئامێرانەی کڕدراون دور و نزیک پارتی ئاگاداری نەبووە، ده‌شلێـ”ئەو ساختەکاریەی کە کراوە ، لەسنوری پارێزگاری کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە ئەنجام دراوە، پارتی بای پوشێک دەسەڵاتی لەو شوێنانە نیە و دەسەڵات و کۆمسیۆنی ئەو شوێنانە لەدەستی یەکێتی بە پلەیەک و گۆڕان بەپلەی دووەم دایە،کەمترین سکاڵا کە تۆمار کرابێ لەو شوێنانەن کە پارتی تێیدا دەسەڵاتدارە، ده‌شلێـ”بۆیە ئەگەر حزبەکانی سلێمانی بە ئەلفێکیش ناوی پارتی بھێنن ئەوا لەناشرینکردنی خۆیان زیاتر ھیچ دەستکەوتێکی تریان نابێت.
له كۆتایشدا دهنووسێـ”دەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە دوێنی علی قادر بەرپرسی کۆمسیۆن لەکاتی کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا لە کەناڵی روداو گوتی “پیلانێکی زۆر گەورە لەسەر ھەولێر ھەبوو ، شوکر بۆ خوا شکستمان پێھێنا”