ئه‌میری حاجی کەمال: په‌لاماردانی گرده‌كه‌ ره‌فتارێكی به‌عسیانه‌یه‌و سه‌دامی بیرخستمه‌وه‌

لای خۆیانه‌وه‌ ھەڵسووڕاو و سەرکردەکانی گۆڕان یەکێتییان بەوە تۆمەتبار دەکردكه‌ حزبی خیانەت و تەزویرە و ئەوان لە ١٩٦٦ەوە ئەو میللەتە ھیلاک دەکەن و ئەوەی یەکێتی کردوویەتی، ھەموو سنوورەکانی خیانەتی تێپەڕاندووە.

ئەمیری حاجی کەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران رایگه‌یاند:” ئێمە ئەنجامەکە ڕەت دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی ئێمە خۆمان دەناسین و دەزانین کێ بەڵێنی پێ داوین،یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دڵنیا بووە لەوەی کە لیستی سێیەم بووە و پێشتریش من گووتبووم کە دەبێتە لیستی چوارەم و پێنجەم، لەبەر ئەوەی چەند ساڵە یەکێتی ھیچی لە بەرژەوەندیی ئەو میللەتەدا نەکردووە”.

ئه‌و ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی یه‌كێتی بۆ سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ڵێت:”تەقەکردن لە گۆڕی نەوشیروان مستەفا و گردەکە ڕفتارێکی تەواو بەعسییانەیە، ئەو کارە نەوەکانی بەعس و سەدامی بیر خستینەوە کە بە کردەوە ئەوانە ھەموو سنوورێکی ئەخلاقی و نیشتمانی و پێشمەرگایەتییان ڕەت کردەوە، بەڵام با خەڵکی ئێمە نائومێد نەبن، چونکە ئێمە مەیدانەکە چۆڵ ناکەین”.

Back to top button