عادل عه‌زیز: ئێران ڕۆڵی هه‌بووه له ساخته‌كارییه‌كه‌ی سلێمانی له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/1-58.jpg)
ئێوارەی دوێنی شەممە ١٢\٥\٢٠١٨، دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگای سلێمانی، سەرجەم حزبەکان جگە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەنجامەکان ناواقیعین و ساختەکاری لە بەرژەوەندی حزبێک کراوە.
عادل عەزیز پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ”بزووتنەوەکەمان سوورە لەسەر رازی نەبوون بەو دەرئەنجامەی کە لەشاری سلێمانی راگەیەندراوە، چونکە ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی، لە بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکلایی کراوەتەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم روویەوە رۆڵی ھەبووە“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان له فراكسیۆنی گۆران ڕاشیگه‌یاند:” ئەو راستییەی کە ناشاردێتەوە ئەوەیە لەرێگەی ھەڵبژاردنەوە کەرکووک بە مەرجی وەرگرتنی سلێمانی، فرۆشراوەتە ئێران و یه‌كێتی و ئێران ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر فرۆشتنی سلێمانی به‌هه‌مان شێوه‌ی فرۆشتنی كه‌ركوك “.