موسه‌ننا ئه‌مین :ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆئەوەی شکست بەو تەزویراتەی یه‌كێتی بھێنین
دوێنێ 12ی مایسی 2018 له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،یه‌كێتی به‌پلان و به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی خسته‌ناو پرۆسه‌كه‌و ده‌نگی لایه‌نه‌كانی تری وون كرد‌و ده‌نگه‌كانی خۆیشی زیاد كرد ،تۆمه‌تباركردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له سلێمانی نییه و له كه‌ركووك و ناوچه‌داگیركراوه‌كانی تریش پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه .
موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:”بەڵگەی 100%یان لایە کە ساختەکارییەکی زۆر کراوە، لەئێستا لەگەڵ شەش حزبی کوردستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ووردن لە ھۆکاری ئەو ساختەکارییە، دەشڵێت: ”ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆئەوەی شکست بەو تەزویراتە بھێنین، چونکە ئەگەر فریای چارەسەرکردنی ئەم ھەڵبژاردنە نەکەوین، ئەوکاتە ھاوڵاتیانی کوردستان، متمانەیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن نامێنێ و بەشداری ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکەن“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی ڕاشیگه‌یاند:” ئەگەر ئەو ھەڵبژارنە پڕ لە ساختەکارییەی پەرلەمانی عێراق ھەڵنەوەشێتەوە، ئەوان ھەڵوێستی توندیان دەبێت، بەجۆرێک شەقام دەجوڵێنن، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نێودەوڵەتی ئاگادار دەکەنەوە، چونکە قبوڵی ناکەن بەشێوەیەکی قێزەون سووکایەتی بە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بکرێت”.
سوباره‌ت به ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی كه دوێنێ له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هاوڵاتیان له ژێر قه‌ڵه‌مره‌وی خۆیدا ئه‌نجامی دابوو،سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی،گوتی: ”بەپێی ئەو دەرەنجامانەی بڵاو کراونتەوە، ڕەنگە ساختەکاری لە دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا بێت، بێگومان دەنگی ھەموو لایەنە سیاسیەکان لە پارێزگای سلێمانی، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، تەنھا دەنگی لایەنێکی سیاسی زیادی کردووە“.