شه‌ش لایه‌نی سیاسی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی یه‌كێتی به هه‌وڵی تیرۆر له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن
شەش لایەنی سیاسی تەقەكردنی شەوی ڕابردووی هێزێكی یەكێتی لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان بە هەوڵی “تیرۆر و تۆقاندنی” ئەندامانی كۆبوونەوەی نێوان گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانی‌و یەكگرتوو لە قەڵەم دەدەن.
تەقەكردنەكە لە كاتێكدابووە ئەندامانی ئەو چوار حزبە لە كۆبوونەوەدابوون بۆ تاوتوێ كردنی هەڵوێستی هاوبەش دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردن كە سەرجەمیان ئەنجامەكە ڕەتدەكەنەوە، هێزەكەی یەكێتی ئاڕاستەی تەقەكانی “ڕاستەوخۆ ڕووی لە ژوری كۆبوونەوەكە بووە.”
هەریەكە لە گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانی، حزبی شیوعی، بزوتنەوەو یەكگرتوو، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا سەرباری ئیدانەكردنی تووندی ئەو ڕووداوە، ڕایانگەیاند”وێڕای برینداربوونی چەند هاوڵاتییەك و زەرەر و زیانێكی زۆری ماددی بارەگاكە و تەقەكردن لە ئوتومبێلی كەناڵی ئاسمانی سپێدە و لە دەرهاویشتەی ئەو تەقەكردنەدا شۆفێری كەناڵی خەندان گیانی لەدەست دا، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری دەكەین و رایدەگەیەنین ئۆباڵەكەی دەخەینە ئەستۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.”
دوێنێ لەگەڵ كۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەناو وێستگەكانی دەنگدان ئەنجامی هەڵبژاردنەكە ڕاگەیەندراو درایە ڕۆژنامەنوسان‌و نوێنەرانی لایەنەسیاسییەكان، بەپێی ئەنجامەكانی لەزۆربەی ناوچەكانی سلێمانی یەكێتی لە پلەی یەكەمدایەو به ده‌نگێكی زۆرله پێش لایه‌نه‌كانی تره‌وه‌یه ،پارتی دیموكراتی كوردستان گومانی خۆی له ئه‌نجامه‌كانی پارێزگای سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، نه‌شارده‌وه و ڕایگه‌یاند، كه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستكاری ده‌نگی ده‌نگده‌ران كرابێت، هه‌روه‌ها بردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان گومانمان له‌سه‌ر ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان به سوودی لانێكی دیاریكراو زیاتر ده‌كات.